پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان


 


له‌ په‌یامێكدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پیرۆزبایی 48 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان پیرۆز ده‌كات ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


بەبۆنەی چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی مامۆستایان و گەورە زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان دەكەم.


یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە لەسەر دەستی جەنابی بارزانیی نەمر هەتا ئێستا و لە هەموو قۆناغە سەخت و دژوارەكاندا ڕۆڵی كاریگەریان هەبووە لە پتەوكردنی بنەماكانی خواناسی و بڵاوەپێكردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و هۆشیاركردنەوەی چینوتوێژەكانی كۆمەڵگەی كوردستان. هاوكاتیش لە سەنگەری شۆڕش و نیشتیمانپەروەریدا جێی دەستیان بە ڕوونی دیارە.


پێزانینم هەیە بۆ ڕۆڵ و كاریگەریی یەكێتیی زانایان و مامۆستا و پیاوانی ئایینی كە ڕێگەیان لە گەشەی هزری توندڕۆیی و ئینكار لەنێو خەڵكی كوردستان گرتووە و هەمیشە لە بارودۆخی سەخت و ئاڵۆزدا پشتیوانی دۆزی ڕەوای گەلەكەیان بوونە.


بەبۆنەی ئەو یادە گرنگە هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە ئەرك وكارەكانتاندا كە لە ژیانی كۆمەڵایەتی و سیاسیی گەلەكەماندا ئەرك و كاری پیرۆز و كاریگەرن.


خودا پشت و پەنای هەموو لایەكمان بێت


مسعود بارزانی


21ـی 9ـی 2018