دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد

 دوێنێ ئێواره‌ 10/10/2018 له‌ سنوورى پارێزگارى دهۆك، به‌ كاره‌ساتى رووداوى هاتووچۆ؛ مامۆستا مه‌لا هه‌ژار يوسف ريكانى كۆچى دوايى كرد.


وێڕای رازیبوون بەقەدەر و فه‌رمانى خواى گه‌وره‌، دڵگران و خه‌فه‌تبارين به‌ لەدەستدانی مامۆستاى خوا لێخۆشبوو؛ بێگومان كۆچى دوايى به‌رێزيان، كاره‌سات و خەسارەتێکی گەورەیەو کەلێنێکی دیاره.


‌به‌م بۆنه‌يه‌وه‌، هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی مەرحوم و مامۆستايانى ئايينى و دۆستانى ده‌كه‌ين و لەخوای گەورە داواکارین سەبووری هەموو لایەکمان بدات و جێگەی مامۆستای رەحمەتیش بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


 


يه‌كێتى زانايانى ئايينى ئيسلامى كوردستان


11/10/2018