په‌یوه‌ندیه‌ ئاینیه‌كانی توركیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته‌ قۆناغێكی تازه‌وه‌

مەریوان نەقشبەندی - راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف
لەنامەیەكدا كەلەرێگای سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئاراستەی بەرێز مامۆستا مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كراوە، د.عەلی بەرداق ئۆغلۆ سەرۆكی كاروباری ئاینی لەحكومەتی توركیا پیرۆزبایی مانگ و جەژنی رەمەزان لەسەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان دەكات.
جائەگەرچی ئەو نامەیە كە دەقەكەی لەسایتی زانایانی

ئیسلامی كوردستان بڵاوكراوەتەوە،زیاتر لەچوارچێوەی پیرۆزبایە بەبۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزان ،بەڵام سەرۆكی كاروباری ئاینی حكومەتی توركیا كەپلەی وەزیفی بەرامبەر (وەزیری ئەوقاف)ی هەر وڵاتێكی ئیسلامیە ،بەشێوەیەكی فەرمی و بەناوی حكومەتی توركیاوە پیرۆزبایی لەسەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان كردوە كە ئەمە دەستپێشخەری و هەڵوێستێكی تازەیە لەحكومەتی رەجەب تەیب ئەردۆگان و دەكرێت لەچوارچێوەی كرانەوەی توركیا بەرووی هەرێمی كوردستان لەقەڵەم بدرێت،چونكە ئەوە یەكەمجارە لەمێژووی دروستبوونی هەرێمی كوردستان،بەرپرسێكی ئاینی حكومی توركیا لەم ئاستەدا ،دەسپێشخەریی پیرۆزبایی مانگ و جەژنی رەمەزان لەسەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان بكات و پێشبینی دەكرێت هەنگاوی تازەی بەدوادابێت و سەرەتایەك بێت بۆ دروستكردنی پەیوەندیەكی ئاینی فراوانتر لەنێوان زانایانی ئیسلامی توركیا و هەرێمی كوردستان. له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌وقاف وه‌رگیراوه‌.