شاندێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە ۱۸ی۲ی۲٠۱۹ بە مەبەستی تاوتوێ کردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەهەردوولاو هەماهەنگی زیاتر، شاندێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پارێزگای هەڵەبجەیان بەسەرکردەوە.


شاندەکە پێکهاتبوو لە بەڕێزان مامۆستا عبدالحمید حەمە فەرەج بەرپرسی لق و مامۆستا مەلا احمد جێگری لق و مامۆستا مەلا محمد دێکۆنی و مامۆستا مەلا صديق و مامۆستا مەلا فەلاح و مامۆستا مەلا غالب کارگێرانی لق و هاوشان مامۆستا مەلا کمال گوڵپی بەرپرسی ناوچەی هەورامان.


شاندەکە بە گەرمیەوە لەلایەن هەردوو بەڕێزان ماموستا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەو ئەندازیار شێخ کاوە جێگری پارێزگار بەگەرمی پێشوازیان لێ کران و لە دیدارێکی دۆستانە گفتوگۆ لەبارەی چەند پرس و بابەتێک کراو رۆڵی ئیجابی مامۆستایانی ئایینیش لە پرسە ئایینی و کۆمەڵایەتی و نیشتمانیەکان بەرز نرخێندرا.


لەبەشێکی تری دانیشتنەکە جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرایەوەو لەلایەن خۆشیەوە پاریزگاری هەڵەبجە خۆشحاڵی خۆی بەو سەردانەی یەکێتی زانایان دەربڕی.