شاره‌زوور: ڕێوڕه‌سمێكى ڕێزلێنان و ناساندنی ستافی نوێى لق به‌ڕێوه‌چوو

لەمەراسیمێکی تایبەتدا، ڕۆژى شەممە 9/3/ 2019 لقی شارەزووری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، هەڵسابە ناساندنی کابینەی نوێی لق و ڕێزنان لە ستافی پێشووی لقی زانایان .


ئه‌مه‌و سەرەتاه‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌، بەخوێندنی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، پاشان بەڕێز بەرپرسی لق مامۆستا مه‌لا غازی  وتەیەکی پێشکەشکردو بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کردو سوپاس وپێزانینی بۆ کابینەی پێشوو دەربڕی وهیوای  سەرکەوتنی بۆستافی نوێ خواست.


دواتريش هه‌ريه‌ك له‌بەڕێزان قائیمقامی قەزای سیدسادق مافناس دیاری رفیق و کاک شێخ ئارام بەڕێوبەری ئەوقافی شارەزوور وته‌ى پيرۆزبايى پێشكه‌شكرا.


له‌به‌شێكى ديكه‌ى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌شدا، لەلایەن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا صلاح الدین جێگری بەرپرسی لق، ستافی نوێی لقی شارەزوور ناسێنران و خەڵاتی ڕێزلێنان دابەشکرا بەسەر کارگێرانی پێشو و بەرپرسی ناوچەکان.


لەکۆتایيشدا پەخشانە شیعرێک لەلایەن بەڕێز مامۆستا ملاغریب پێنجوێنییەوە پێشکەش کرا.