یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی ئیجازەبەخشین دەکات

رۆژی پێنجشەممە (٢٨/٣/٢٠١٩) بەڕێز دکتۆر عبد الله وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی زانایان و مەلا دڵشاد گەڵاڵی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی زانایان و چەند مامۆستایەکی ئایینی بەشداری مەراسیمی ئاهەنگی بەخشینی بڕوانامەی زانستی مەلایەتی کرد، کە لە هەولێر لە مزگەوتی شێخ مەلا محەمەد خەیلانی لەلایەن مامۆستا مەلا مەمدوح مزوورییەوە بەخشرایە مەلا حوسێن هەمزە سورچی.


شایانی باسە لە مەراسیمەکەدا سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کرد، کە تێیدا پیرۆزبایی لە مامۆستا مەلا مەمدوح مزووری کرد وەك مامۆستای ئیجازەبەخش، هەروەها دەستخۆشی لە هەر یەك لە بەڕێزان مامۆستا مەلا دڵشاد وانەبێژی مزگەوت کرد، کە فەقێیەکان تەواوی وانەکانی مەلایەتیان لەلای ئەو خوێندووەو ئەویش ئیجازەی مەلایەتی لەلایەن مامۆستا مەلا مەمدوح وەرگرتووە، هەروەها دەستخۆشی لە د. جەمیل سورچی وەك مامۆستای هاریکار کرد، لە هەمان کاتدا دەستخۆشی لە شێخ حەمەدەمین خەیلانی کرد کە ئەرکی دابینکردنی بژێوی فەقێیەکانی لە ئەستۆ گرتووە.


هەر لە واتەرەکەی داوای لە فەقێیان کرد گرنگی زیاتر بە خوێندن بدەن بەتایبەتی تا ئەو مامۆستا بە تەمەنانە لە ژیاندان، هەروەك داوای لە خێرخوازان کرد هاوکاری حوجرەو فەقێیان بکەن، لە هەمان کاتدا داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کابینەی داهاتوو کرد گرنگی زیاتر بە بوژانەوەی حوجرەو فەقێیان بدەن.


هەر لە مەراسیمەکەدا چەندین وتارو سروودو شیعر خوێندرانەوە.