یەکێتی زانایان و دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی زیاتر دەکەن

رۆژی پێنجەشەممە (٢٨/٣/٢٠١٩) شاندێکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیان کرد.


ئامانج لە هاتنی شاندەکە هەماهەنگی زیاتری نێوان زانایان و دەستەی ژینگە بوو بۆ ىلاوکردنەی زیاتری وشیاری ژینگەیی بەتایبەتی کە بەرەو هەفتەی پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەچین.


لەلایەن خۆیەوە مامۆستا مەلا حەسەن قادیانەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان وێڕای بەخێرهێنان پشتگیری یەکێتی زانایانی بۆ پاراستنی ژینگە دەربڕی نەخاسمە کە پاراستنی ژینگە لە روانگەی ئایینییەوە ئەرکێکی پێویستەو وەکو واجب تەماشای دەکەین، هەروەك ئاماژەی بە رۆڵی خۆڕسکانەی زانایان لەو بارەوە کرد.