ماوەی بە رۆژبوون لە وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا 20 بۆ 21 کاژێرە

کاژێرەکانی بە رۆژبوون لە وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا وەک دانیمارک، نەوریج و سوێد 20 بۆ 21 کاژێرە.


لە ئەڵمانیا لە یەکەم رۆژدا 17 کاژێر و 30 خولەکە. لە ئەمریکا 16 کاژێر و 10 خولەک. بەڵام لە وڵاتانی ئەمریکای لاتینی نزیکەی 10 کاژێرە.


کاژێرەکانی ماوەی رۆژی بوون لە وڵاتانی عەرەبی لە رۆژهەڵات بۆ رۆژئاوا بەپێی شوێنی جوگرافی ئەو وڵاتانە کە درێژترین ماوەی بە رۆژبوون لە جەزائیرە، کە بە 15کاژێرونیو دەستپێدەکات و دەگاتە 16 کاژێر و نیو.


میسر: بە 15کاژێر و3 خولەک دەستپێدەکات و دەگاتە 15 کاژێر و 43 خولەک.


سعودیە: بە 14 کاژێر و 40 خولەک دەستپێدەکات و دەگاتە 15 کاژێر و 12 خولەک.


ئوردن: بە 15 کاژێر و 12 خولەک دەستپێدەکات و دەگاتە 15 کاژێر و 54 خولەک.


بەحرێن: بە 14 کاژێر و 42 خولەک دەستپێدەکات و دەگاتە 15 کاژێر و 15 خولەک.


فەڵەستین: بە 15 کاژێر و 4 خولەک دەستپێدەکات و دەگاتە 15 کاژێر و 46 خولەک.


عێراق: بە 15 کاژێر و 15 خولەک دەستپێدەکات و دەگاتە 16 کاژێر و یەک خولەک.


سووریا: بە  15 کاژێر و17 خولەک دەستپێدەکات و دەگاتە 16 کاژێر و 2 خولەک.


لوبنان: بە 15 کاژێر و 15 خولەک دەستپێدەکات و دەگاتە 16 کاژێر و 2 خولەک.


سه‌رچاوه‌: رووداو