یه‌كێتی زانایان پشتیوانی له لێژنه‌ی ئافره‌تانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات
به مه‌به‌ستی هه‌مواركردنی یاسای (له‌شفرۆشی) یه‌كێتی زانایانی ئایینی كوردستان، به نووسراوێك دوای پشتیوانیكردن له لێژنه‌ی ئافره‌تان له په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ستخۆشانه‌یه‌كی گه‌رمیان لێ ده‌كات، چونكه زۆر پێویسته ئه‌م یاسایه هه‌م ته‌فعیل بكرێت‌و، هه‌میش تووند بكرێت، به‌تایبه‌تی، كه له رۆژگاری ئه‌مڕۆكه‌دا زۆرێك له ئافره‌تان به ده‌ست گرفتاری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ن‌و، بگره هه‌ندێكیان له ته‌مه‌نێكی زۆر بچو‌وكیش دان، بۆیه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌بنه هۆكار یان پشتیوان بۆ ئه‌م كاره رێگه‌ی لێ بگیرێت‌و، ئه‌وانه‌ش، كه به هه‌ر هۆیه‌ك رێ بۆ دیارده‌ی له‌شفرۆشی خۆش ده‌كه‌ن، پێویسته تووندترین سزای بۆ دابندرێت.
|