پشدەر: قایمقامی شارەکە سەردانی لقی پشدەری یەکێتی زانایان دەکات

ڕاگەیاندنی لق: ئەمڕۆ ۱۸ی٦ی۲۰۱۹ بەڕێز ئەبوبکر بایز قائمقامی قەزای پشدەر سەردانی لقی پشدەری یەکێتی زانایانی کرد لە لایەن بەڕێز مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا بەرپرسی لق و مامۆستا علی ئاوەژەیی جێگری لق و مامۆستا مەلا جمال بەرپرسی لێژنەی فتوا پێشوازی لێکرا.


ئەمەو لە دانیشتنێکی دۆستانە قایمقامی پشدەر وێڕای پیرۆزبایی کردن لە ستافی تازەی لقی پشدەری یەکێتی زانایان، دەست خۆشی و پێزانینی بە ستافی لق و ئەندامانی لیژنەی فتوا گەیاندو بەڵێنیدا هەمیشە خەمخۆرو پشتگیری زانایان بێت.


چونکە زانایان پێشەوای دین و ژینی کۆمەڵگان و رۆڵی بەرچاویان هەیە لە هۆشیاری جەماوەرو بەرەوپێش بردنی دۆخەکەو راگرتنی سەقامگیری.


وێرای خۆشحاڵی دەربرین بەرپرسی لق تەئکیدی لەوە کردەوە کە پێویستە هەمووان پێکەوە هاوکارو هەماهەنگ بن بۆ بەرەو پێشیردنی رەوشی ئاوەدانی و خزمەتکردنی هاونیشتمانیان و خزمەتی دین و ژینی گەلەکەمان.