لقی شارەزووری یەکێتی زانایان خولێکی رێنمایی تایبەت بەحاجیان بەرێوە دەبات

ڕۆژی شەممە ٦/۷/۲۰۱۹ لێژنەی فەتوای لقی شارەزور بەسەرپەرشتی مامۆستا سید طاهر مەلا سید محمود خولێکی ڕێنمایی کردوەوە بۆ ئەو براو خوشکانەی ناویان دەرچوە بۆئەنجامدانی فەریزەی حەجی ساڵی ۲۰۱۹ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شارەزور.  


مامۆستا مەلافارس و مامۆستا مەلا فهمی حسن کارگێڕانی لق و مامۆستا مەلا ڕێبوار مورشیدی حەج و مامۆستا مەلا نجم الدین و مامۆستا مەلا ئازاد ئامادەبوون، حاجیەکان زۆرخۆشحاڵ بوون بەخولەکەو وەڵامی هەموو پرسیارەکانیان دراوە لەلایەن سەرۆکی لیژنەی فەتوای لقی شارەزورەوە.