لقی پشدەری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا

ئەمڕۆ بەرواری ۸؍۷؍ ۲۰۱۹ بەسەرپەرشتی بەڕێز بەرپرسی لق مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا و بە ئامادەبوونی مامۆستا عەلی ئاوەژەیی جێگری لق و مامۆستا مەلا جەمال بەرپرسی لیژنەی فتواو کارگێڕانی لق ستافی لق کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی بەست و تاوتوێی بڕیارو پێشنیارەکانی مەکتەبی تەنفیزی کرد.


هەر لەو کۆبوونەوە بڕیاردرا لەمەو دوا هەفتانە دەرسێکی تایبەت هەبێت بۆ زانایانی دەڤەرەکەو هەر جارەو مامۆستایەکی بەڕێز سەرپەرشتی بکات.


دواتر ستافی لق پێشوازیمان کرد لە بەڕێز مامۆستا ئیبڕاهیم بەرپرسی لقی پشدەری یەکگرتووی ئیسلامی و وەفدی یاوەری کە بە مەبەستی پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە کارو چالاکیەکانمان سەردانیان کردبووین. هەر لەو دیدارەدا کارتی سوپاس و پێزانین و ڕێزلێنان و پیرۆزبایی لەلایەن مامۆستا ئیبڕاهیمەوە  پێشکەشی بەڕێز بەرپرسی لق کرا.