سەرۆکی زانایانی ئایینی چەمچەماڵ چەند خولێکی سەنتەری گەنجانی بەسەرکردەوە.

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی دوشەممە ٨/۷/۲۰۱۹ بەڕێز مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان بەهاوڕێیەتی مامۆستا فاخر خورشید ئەندامی لیژنەی فەتوای چەمچەماڵ سەردانی سەنتەری چالاکی گەنجانیان کرد لە ناحیەی شۆڕش و لەلایەن بەڕێز سۆران بابا بەڕێوەبەری سەنتەرەوە پێشوازیان لێ کراو پاش گفتوگۆیەکی کورت سەرجەم خولە جۆربەجۆرەکانی سەنتەرەکەیان بەسەرکردەوە کەبریتی بون لە خولی( فێربونی زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی و پۆشاکی ژنان و سەرتاشی و پەروەردەی مناڵان و کارەبا و داتا پەیست ) و چەند چالاکیەکی تر . شیاوی وتنە ئەم سەردانیە بو بە هۆی هاندانێکی زیاتر بۆ مامۆستایان و بەشداربوانی خولەکان و بڕیاریش درا لە داهاتویەکی نزیکدا چەند چالاکیەکی تر بەهەماهەنگی هەردولا ئەنجام بدرێت .