لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان خولێکی زانستی دەکاتەوە

راگەیاندنی لق- مەلا زهرالدین خەیلانی: رۆژی 8ی7ی2019 بە ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا مەلا تەحسین بەرپرسی لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان و کارگێرو ئەندامانی لق و ژمارەیەک مامۆستایی ئایینی سنووری شەقلاوە خولێکی زانستی کرایەوە.


لەسەرەتای خولەکەدا بەرپرسی لق ئاماژەی بە ئامانجی خولەکە کردو تیشکی خستە سەر پێویستی ئەو جۆرە خولانە بۆ مامۆستایانی بەرێزی ئایینی، بۆ ئەوەی بەردەوام لە ئەلقەی زانستی و زیادکردنێ مەعریفە دابن.


ئەو خولە تایبەتە بە پرس و بابەتە زانست و شەرعیەکان و بۆ ماوەیەکی درێژ دەخایەنێت، کە رێژەیەکی بەرچاوو لە مامۆستایانی ئایینی سنوورەکە بەخۆشحالیەوە تێیدا بەژدار دەبن.


لەو بارەوە مامۆستا مەلا تەحسین بە سایتی زانایانی راگەیاند: ئامانجمان خزمەت کردنی مامۆستایانی ئایینی و بەرەو پێش بردنی لایەنی رۆشنبیری و تاوتوێ کردنی پرسە هەستیارو زانستی و هاوچەرخەکانە و دەمانەوی مامۆستایانی ئایینی لە سنووری لقەکەمان بەژداری کارای ئەو هەنگاوە زانستی و رۆشنبیریانە بکەن.