لقی هەولێری یەكێتی زانایان كۆبونەوەی مانگانەی خۆی گرێداو چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

رۆژی چوار شەمە(10/7/2019) بەسەرپەرشتی بەڕێزشێخ نیازراغـب نقشبندی بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و بەئامادەبونی جێگری بەرپرسی لق وكارگێرانی لق كۆبونەوەی مانگانە لەگەڵ بەرپرسی ناوچەكانی یەكێتی زانایانی سنوری لقی هەولێر ئەنجامدرا


سەرەتای كۆبونەوە بەجەند ئایەتێك لەقورئانی پیرۆز خوێندرایەوە وفاتیحا بۆگیانی پاكی شەهیدان خوێندرا


دواتر بەرپرسی لق جەختی لەسەر جەند خالێكی گرنگ كردەوە


زیاتر رێكخستنەوەی سنوری ناوچەكان و هەماهەنگی لەگەڵ دامو دەزگاكان و زیاتر پتەوكردنەوەی پەیوەندیەكان وهەروەها ناوچەی یەكێتی زانایان لەسنورەكەیان خزمەت كاری زانایان بن و ببنە مەرجەعی سەرجەم زانایانی قەدر گران


هەروەها زیاتر بایەخ بەڕاگەیاندن بدەن و پەیامی پیرۆزی ئیسلام كەپڕە لە بەختەوەری و ئارامی وئاشتەوای وپێكەوەژیان بلاوبكەنەوە


وەدەست خۆشی لە لیژنەی فەتوا ی هەولێر و لیژنەی ئاشتەوای و لیژنەی بەدواداجون وڕێپێدانی مزگەوتەكان كرد بەرامبەر ئەوكارە قورسانە كە بەوپەرێ ئیخلاسەوە ئەنجامی دەدەن


وەدەست خۆشی لە تەواوی بەرپرسی ناوچەكانو كارگێرانی ناوچەكان كرد كەبەوپەری حەماسەتەوە كارەكانیان ڕادەپەڕێنن


دواتر بریاری كردنەوەی خولی بابەتی (لەخزمەتی فقە ) درا 
كە هەموڕۆژانی چوار شەمە لە بارەگای لقی هەولێری یەكێتی زانایان لە مزگەوتی (صواف) دراو لە چوار شەمەی داهاتو دەست پێ دەكات