لقی کۆیەی یەکێتی زانایان چەند چالاکیەک ئەنجام دەدات

رۆژی 14ی7ی2019 شاندێکی لقی کۆیەی یەکێتی زانایان کە پێکهاتبوو لە مامۆستا مەلا جەمال بەرپرسی لق و ژمارەیەک کارگێرو مامۆستایی ئایینی سنووری شاری کۆیە بەژداریان کرد لە سیمینارێکی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان.


ئەو سیمینارە کە تۆری رێکخراوی چەتر لە ژێر ناونیشانی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان رێکی خستبوو، لەو سیمینارە سێ مامۆستای بەرێز بابەتیان لەبارەی مادە هۆشبەرەکان پێشکەش کردو بە تێرو تەسەلی لایەنە خراپەکانی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەریان شیکردنەوە.


هەر لە درێژەی چالاکیەکانیدا رۆژی 13ی7ی2019 شاندێکی لق بەسەرپەرشتی مامۆستا مەلا جەمال بەمەبەستی هەوال پرسین سەردانی مامۆستا مەلا قاسمیان کرد کە بۆ ماوەیەکە نەخۆشەو رەوانەی ئوردەن کرابوو.


ئەمە ویڕای بەرێوەچوونی خول و دەرس زانستی رۆشنبیری بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی شارەکە لە بارەگای لقی کۆیەی یەکێتی زانایان بە مەبەستی برەودانی پتر بە ئاستی زانستی مامۆستایان.