لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەژداری ساڵیادی دامەزراندنێ یەکێتی نابینایان دەکات

ڕۆژی چوار شەممە بەرواری ۱۷ی۷ی ۲۰۱۹ وەفدێکی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری یادی بیست و پێنج ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نابینایانی کوردستانیان کرد.


وەفدەکەی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان دکتۆر ئیسماعیل گەڵاڵی و مامۆستا ملا ناصر مصطفی كارگێرانی لق، وە بەڕێز دکتۆر ئیسماعیل گەڵاڵی وتارێکی بەناوی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان و بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی پێشکەش کردو تێیدا تیشکی خستە سەر روانگەی ئیسلام بەرامبەر نابینایان و رێزگرتن لێیان.