لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام ده‌دات‌و چه‌ند پرسێك تاوتوێ‌ ده‌كات

ئەمرۆ یەک شەممە ۲۸-۷-۲۰۱۹ لقی سۆران بەسەرپەرشتی بەڕێز ماموستا مەلا خالد مەلەکی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی زانایان و بەرپرسی لق و بە ئامادەبوونی کارگێڕانی لقەکەمان وبەرپرس و ئەندامانی لیژنەی فتوا و بەرپرسی لیژنە ناوچەکان و سەرجەم کارگێڕانی لیژنە ناوچەکانی سنووری لقەکەمان کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.


لە سەرەتای کۆبوونەوەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد دواتر بەرپرسی لق تیشکی خستە سەر دوایین پێشهاتەکانی ئەمڕۆی کوردستان و کارو چالا کییەکانی لقەکەمان و ڕێنمای ستافی لیژنە ناوچەکان کرد بۆ سەردانی کردنی سەرجەم زانایانی سنوورەکەیان،هەر لە کۆبوونەوەکە تیشکیشی خستە سەر ڕاسپاردەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتیەکەمان بۆ بەرەو پێش بردنی ڕاگەیاندن و لیژنەی فتواو لیژنە ناوچەکانمان و خوێندنەوەی سەرجەم ڕاپۆرتەکانی مەکتەبی تەنفیزی کە بۆ لقەکەمانیان ناردبوو دواتریش ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە بە تێبینی و سەرنجی خۆیان پێشکەش کرد.