لقی رانیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

رۆژی 29ی7ی2019 بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا ملاعبداللە دەروەکۆتری بەرپرسی لق و ئامادەبونی سەرجەم کارگێڕان و بەرپرسی ناوچەکانی ڕانیە و سەرکەپکان و چوارقوڕنە و حاجیاوا و شکارتە کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی لقی ڕانیەی یەکێتی زانایان ئەنجامدرا.


لەکۆبونەوەکەدا وێڕای پێداچونەوە بەبڕیارو ڕاسپەردەکانی کۆبونەوەی پێشوو، کۆمەڵێک بابەت قسەیان لە سەرکراو بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا لەوانە ڕێنمایی تازەی نوێکردنەوەی هەویە بۆ ئەندامان، کە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بڕیاری لەبارەوە داوە. وەهەندێ بابەتی تری هەنووکەیی گرینگ و پێویست بۆ خزمەتی زانایان و دەڤەری ڕاپەڕین بەگشتی.