سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران دەکات

دوێنێ 29ی7ی2019 بەرێز دکتۆر عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی کرد لە بەرێزان د. پشتیوان سرێشمەیی بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران و مامۆستا ئیبراهیم دەروێش تێبینەری ئەوقفای رواندزو مامۆستا یوسف احمد تێبینەری ئەوقافی چۆمان.


لە دانیشتنێکدا وێرای باس کردنی چەند پرس و بابەتێک تەئکید لە هەماهەنگی و خزمەتی زانایان کرایەوەو کۆمەڵێک پرس و بابەتی سنورەکەش تاوتوێ کران.