بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکانەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا فریاد سورچی دەکات

شەوی رابردوو29-30ی7ی2019 دایکی مامۆستا مەلا فریاد سورچی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنایەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


بەرێز مامۆستا مەلا فریاد سورچی


بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەرێزتانمان پێگەیشت، بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بەرێزت و خانەوادەی بەرێزتان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین جێگەی رەحمەتی بەرهەشتی بەرین بێت و سەبرو ئارامیش بە ئێوە ببەخشێت.


انا لله وانا الیه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


30ی7ی2019