لقی چەمچەماڵ پێشوازی لە لیژنەی فەتوای شەرعی کەرکوک دەکات.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 30/7/2019 شاندێکی لیژنەی فەتوای لقی کەرکوکی یەکێتی زانایان کەپێک هاتبون لە بەڕێزان مامۆستا مەلاڕەشید شوانی و مامۆستا احمدغفور و مامۆستا عبدالستارقەرەداغی و مامۆستا‌ سید نەوزاد و مامۆستا محمودعزیز ئەندامانی لیژنەی فەتوای لقی کەرکوک سەردانی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانیان کرد و لە لایەن بەڕێزان مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی لێپرسراوی لق و مامۆستا عومەر حەمە ڕەشید بەرپرسی لیژنەی فەتوای لقی چەمچەماڵ و ژمارەیەک لە ئەندامانی لیژنەی فەتواوە پێشوازییان لێ کراو لە دانیشتنێکی یەک کاتژمێریدا وێڕای بەخێرهاتن گفتووگۆیەکی کراوە ئەنجامدراو چەند تەوەر و چەمکێکی جۆربەجۆری فیقهی شیکرانەوە و هەروەها بڕیاری هەماهەنگی و یەکخستنی فەتواکان درا لەنێوان هەردو لیژنەی ناوبراودا . جێی ئاماژە یە لە کەشێکی برایانەدا هەموان بۆ خوانی نیوەڕۆ میوانی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان بون .