شاندێکی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سەردانی کۆمەڵەی پەککەوتوانی سۆران دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۹-۷-۲۰۱۹ ستافێکی لقی سۆران کەپێکهاتبون لە کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی سۆران و دیانای یەکێتی زانایانی سەردانی بەڕێز کاک نێچیروان عبدالواحید گوانی سەرۆکی کۆمەلەی پەککەوتوانی سۆرانیان کرد و پیرۆزبای لقەکەمانیان گەیاندە بەڕێز سەرۆکی کۆمەلەکە بەبۆنەی دەست بەکاربونی بەڕێزیان بەڕێزیان خۆشحالی خۆیان دەربڕی بەم سەردانە و جەختیش لە هەماهەنگی و رۆڵی زانایان کرایەوە لەهەمبەر هاوکاری بەدەمەو هاتنی خواستی پەککەوتووان.