یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مەلا موسلیح عبدالخالق دەکات

رۆژی 30ی7ی2019 چەشیماخانی کچی مامۆستا موسلیح عبدالخالق خەلیفانی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنایەک ئاراستەی مامۆستا دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:



بەناوی خوای گەورەو میهرەبان



برای بەرێزمان مامۆستا موسلیح عبدالخالق


بە داخەوە هەواڵی وەفاتی کچی بەرێزتانمان پێگەیشت، بەو بۆنەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان و خانەوادەکەتان دەکەین، لە خوای گەوەر داواکارین سەبرو ئارامیتان پێ ببەخشێ و جێگەی خوالیخۆشبووش بەهەشتی بەرین بێت.


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


30ی7ی2019


 


هەر بەو بۆنەوە لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مەلا موسلیح دەکات ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


پرسەنامەی لقی سۆران بۆ مامۆستا ملا مصلح عبدالخالق


بەناوی بەرپرس و ئەندامانی لقەکەمان تەواوی ناوچەکانی سەر بەلقمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی برای بەڕێزمان مامۆستاملا مصلح عبدالخالق خلیفانی دەکەین بە بۆنەی کۆجی دوای (شەیما خانی) کچی بەڕێزیان بەڕاستی  ئەم هەواڵە دڵتەزێن بو ، هیوادارین خوای گەورە سەبووری وئارامی بڕژێنێت بەسەر دڵی مامۆستاو تەواوی خانەوادەو خزم و کەس کاری ، لەخوای پەروەدگار دواکارین جێگای بەهەشتی نەبڕاوە بێت .


( انا للە وانا الیە راجعون )


لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان


۳۰- ۷- ۲۰۱۹