ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی (بەدەل حەج و عومرە) فەتوایەکی تایبەت بڵاو دەکاتەوە

رۆژی سێشەممەی رابردوو 30ی7ی2019 لە کۆبوونەوەی تایبەتی خۆیدا، ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم سەبارەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی بەدەل حەج لە روانگەی ئیسلام و بەپێی سەرچاوە شەرعیەکان و بەتایبەتی مەزهەبی ئیمامی شافعی (رەحمەتی خوای لێ بێت) بڵاو کردەوە.


ئەو فەتوایە روونکردنەوەی تێرو تەسەل و بەڵگەی تەواوی لەخۆ گرتووە سەبارەت ئەو کەسانەی بەدەل حەج بۆ کەسانی دیکە ئەنجام دەدەن، هەروەک چەند مەرجێک دیاریکراوە بۆ ئەو کەسەی بەدەل حەج لەجیاتی کەسێکی تر دەکات.


لە بەشێکی فەتوایەکە هاتووە: ئەو کەسەی بەدەل حەج بۆ کەسێکی تر بکات دەبێ بەخۆی ئەو واجبەی جێبەجێ کردبێ و حەجی ئەنجام دابێت.


هەروەها هاتووە: دورست نیە لەو بڕە پارەیەی کە بەدەلەکە وەریدەگرێ و لەسەری رێکدەکەون، دوایی کە کەسێکی دیکە بە بەدەل دەگرێ لە جیاتی خۆی هیچی بۆ خۆی هەڵبگرێ، بەداخەوە ئێستا هەندێک کەس فێر بوون لەسەر پارەیەکی دیاریکراو رێکدەکەون لەگەڵ ئەو کەسەی کە وا بڕیارە بەدەل حەجی بۆ بهێنێتەوە- یان بۆ مردووەکەی- و پارەکەی لێ وەردەگرن لەوێ بە هەرزانتر کەسێکی دیکە بەکرێ دەگرن و پارەکەی کە دەمێنێتەوە بۆ خۆیانی هەڵدەگرن، ئەم بڕە پارەیە بە بێ ئاگاداری خاوەنەکەی کە بەدەل بۆ کراوەکەیە حەرامە.


لە بەشێکی تری فەتوایەکە هاتووە: کەسی بەکرێکراو نابێت ببێتە (بدل) لە بری زیاتر لە کەسێک بۆ حەج و عومرە.


 


بۆ خوێندنەوەی دەقی فەتوایەکە، دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە کلیک بکەن:


http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26527