شاندێکی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سەردانی هەردوو وەزیری ئەوقاف و بازرگانی دەکات

رۆژی 1ی7ی2019 شاندێکی باڵای لقەکەمان بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لقەکەمان و بەیاوەری کارگێڕانی لقەکەمان و بەرپرسی لیژنە ناوچەکان و کارگێڕانیان بە نوێنەرایەتی سەرجەم مامۆستایانی هەر چوار قەزای سۆران ،- چۆمان - مێرگەسۆر - رەواندوز  - بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەڕێز دکتۆر پشتیوان صادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیان کرد.


لە سەردانەکەدا شاندی لقەکەمان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیان لە جەنابی وەزیر کردو تەمەننای سەرکەوتنیان بۆ خواست. هەروەها لە سەردانەکەدا باسی رەوشی ئاینی کرا لە دەڤەرەکەمانداو داوایان لە جەنابیان کرد کە زیاتر لە نزیکەوه ئاگاداری رەوشی ئاینی و مامۆستایان بێت لە دەڤەرەکەمانداو خزمەتێکی بەرچاو و چاوەڕوانکراو لە جەنابیان پێشکەش بکات.


هەر هەمان رۆژشاندکە بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی بەڕێز کەمال مسلم وەزیری بازرگانی و پیشەسازیان کرد.


لە دانیشتنێکدا وەفدەکەمان پیرۆزبایی لە جەنابیان کردو تەمەننای سەرکەوتنیان بۆ خواست و گلەیی هاووڵاتیانیان لە خراپی کوالیتی بەشە خۆراکی مانگانەی گەیاندە جەنابیان بەتایبەت بەشە هاردەکە کە مانگی وا هەیە بەکەڵک خواردن نایەت.


لەلایەن خۆشیەوە وەزیری بازرگانی خۆشحاڵ بوو بە سەردانەکەو سوپاسی وفدەکەی کردو ئامۆژگاریەکانی بەهەند وەرگرتن و بەڵێنی بەدواداچوونی دا بۆ ئەم بابەتانە.