شاندێکی لقی رانیەی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی راپەرین دەکات

وەفدێکی لقی ڕانیەی یەکێتی زانایان کەپێکهاتبوو لە بەڕێزان مامۆستا عبداللە دەروەکۆتری بەرپرسی لق و دکتۆر ابراهیم عبدالباقی هەرتەلی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی زانایان و مامۆستا مصطفی جێگری لق و مامۆستا عمری بلال و مامۆستا سامان کارگێڕانی لق، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی ڕاپەڕینیان کردو لەگەڵ بەڕێز مامۆستا ڕەفیق بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی ڕاپەڕین کۆبونەوە و کۆمەڵێک پرسی گرنگ تاووتوێکران لەوانە هەماهەنگی زیاتری نێوان زانایان و دەزگای ئاسایش .
دواتریش چەند هۆبەیەکی ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسیشیان بەسەرکردەوە .