لقی سۆرانی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ سێ شەممە ٦ - ۸ - ۲۰۱۹ شاندێکی لقەکەمان کەپێکهاتبو کارگێڕانی لق بەیاوەری بەرپرسی ناوچەی دیانای یەکێتی زانایان بەمەبەستی پیرۆزبایی سەردانی هەریەکە لە بەڕێزان کاک سعدون مستەفابرادۆستی بەرپرسی فەرمانگەی کارەبای دیانا و کاک سالار مشیر گوانی بەرپرسی بەشی مادەهۆشبەرەکان لە ئاسایشی سۆرانیان کرد.لە سەردانەکەدا شاندی لقەکەمان پیرۆزبایی دەستبەکاربوونیان لە هەردو بەڕێزیان کردو هیوای تەمەن درێژی و سەرکەوتنیان بۆ خواستن.


هەروەها لە سەردانەکەدا باسی رەوشی کارەبا لەسنورەکەو خزمەتی زیاتری هاولاتیان و ئەو ئارامی سەقامگیریە کرا کەلە دەڤەرەکەماندا هەیە، بەڕێزیان لاخۆیان زۆر سوپاسی سەردانی شاندی لقەکەمانیان کرد