پرسەنامەی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەبۆنەی کۆچی دوای مامۆستا ملا کاکە احمدی چۆمان

بەداخو پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە ٦ -۸ - ۲۰۱۹  زاناو کەسایەتی گەورەی بالەکایەتی ( م . ملا کاکە حمد چۆمانی ) ناسراو بە ملا کاکەاحمدی بندایزان دڵەگەورەکەی لەلێدان کەوتو گەڕایەوە بەر دلۆڤانی پەروەردگار مامۆستا لەکۆنگرەکانی پێشوی یەکێتی زانایان بەرپرسی ناوچەی چۆمان و هەشت سالیش ئەندامی لیژنەی فتوای لقی سۆران بوە لەچۆمان وەجگەلەوەی چەندین سال پێش نووێژو  ووتارخوێنی مزگەوتی سەلام بوە خزمەتێکی زۆری بە ئاین و دەڤەرەکەی کردوە ، بۆیە بەناوی بەرپرس و ئەندامانی لقەکەمان و تەواوی ناوچەکانی سەر بەلقمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی زانایانی دەڤەرەکەمان و بنەمالەو کەسوکاری مامۆستا دەکەین  بەڕاستی  ئەم هەواڵە دڵتەزێن بو ، هیوادارین خوای گەورە سەبووری وئارامی بڕژێنێت بەسەر دڵ و دەرونی تەواوی خانەوادەو خزم و کەس کاری ، لەخوای پەروەدگار دواکارین جێگای بەهەشتی نەبڕاوە بێت .


انا للە وانا الیە راجعون


لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان


٦ -۸ - ۲۰۱۹ زاینی