لقی رانیەی یەکێتی زانایان سەردانی شارەوانی و ئەوقافی شارەکە دەکەن

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/8/2019 شاندێکی لقی ڕانیەی یەکێتی زانایان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان مامۆستا عبداللە دەروەکۆتری بەرپرسی لق و مامۆستا مستەفا محمود جێگر و مامۆستا ملاعمر بلال و مامۆستا عوسمان و مامۆستا عبداللە زەنگڵ کارگێڕانی لق سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیەیان کرد، لەلایەن بەڕێز ئەندازیار سەردار سەرۆکی شارەوانی و ژمارەیەک لە ئەندازیارە بەڕێزەکانەوە پێشوازی کران، لەدانیشتنەکەدا کاریگەری ئەرێنی وتاری ئاینی و ڕۆڵی زانایان لە وشیارکردنەوەی کۆمەڵگەدا بەرز نرخێنرا، و هەردولا هاوڕابون لە سەر زەرورەتی هەماهەنگی نێوانیان. 
پاشان هەمان شاند سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ڕاپەڕینیان کرد و لە لایەن بەڕێز مامۆستا غەریب بەڕێوەبەری ئەوقاف و کاک حاجی سلام جێگری بەڕێوەبەر و ژمارەیەک لە بەرپرسی بەشەکان پێشوازی کران و لە دیدارێکی برایانەدا باس لە پڕۆژەی هاوبەش و هەماهەنگی زیاتری نێوان ئەوقاف و زانایان کرا.