شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە

لەدرێژەی چالاکیەکانیدا رۆژی ۸-۸-۲۰۱۹ شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی دکتۆر عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانايان و م.ملاجلال خەیلانی جێگرو ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای فتوای هەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای لقەکەمانیان کردو لە لایەن بەڕێز ماموستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لق و ستافی کاگێڕانی لقەکەمان پێشوازیان لێکرا.


لە دانیشتێکی نێوان هەردوو باسی کۆمەڵێک پرس و بابەت کراو دواتریش شاندەکە بە یاوەری لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەژداریان لە پرسەی مامۆستا مەلا کاک احمد ئێنەیی برای بەرێز مامۆستا محمد ئێنەیی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە چۆمان کرد.