لە مەراسیمێکدا دیاری بەسەر کۆمەڵێک مامۆستای ئایینی دەڤەری زیارەت و دەوروبەری دابەش کرا

رۆژی 8ی8ی2019 لە ئاهەنگێکی شایستەدا کتێبخانەی زیارەت بەهەماهەنگی تێبینەرایەتی ئەوقافی مەسیف و ناوچەی مەسیفی زانایان لەرێگەی مانگی سوری عیراقی دیاری بەسەر کۆمەلێک مامۆستای ئایینی دابەش کرد.


بەئامادەبوونی کۆمەلێک لە مامۆستایانی ئایینی و پیاو ماقول وکەسایەتیەکانی دەڤەرەکە و کارگێری ناوچەی مەسیفی زانایان و بەرپرسانی حیزبی وحکومی بەهەماهەنگی تیبینەرایەتی مەسیف بەریز کاک حاجی ئیسماعیل بەهجەت توانیمان کۆمەلێک دیاری بەسەر مامۆستاو فەقییانی گوندی زیارەت و دەوروبەری دابەش بکەین.


شایانی باسە دیاریەکە لەلایەن مانگی سوری عیراقی لقی هەولیرو لەرێگای بەرێز مامۆستا مەلا هەکار زراری دابین کرابوو جێگەی سوپاس و پێزانینە.


هەر لەو مەراسمە بەرێز د. جەعفەر گوانی ئەندامی خولی پێشووی مەکتەبی تەنفیزی بابەتێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.