مامۆستا مەلا حسن وەڵزی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 13ی8ی2019 دوایی ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی مامۆستا مەلا حسن وەڵزی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات و ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


 


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


خانەوادەی بەرێزی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا حسن وەڵزی


بەداخەوە ئەمرۆ هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا حسن وەڵزی)مان پێگەیشت، کە تێکڕای تەمەنی لە خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و موسڵمانان خەرج کردو لە کاری بانگەوازی و پێگەیاندن و پەروەردەکردنی رۆڵەی ئاینپەروەر رۆڵی دیارو بەرچاوو بوو.


مامۆستا وێرای ئەوەی مامۆستای ئایینی بوو، لەهەمان کات کەسایەتیەکی دیاری باڵەکایەتی بوو، قسەخۆش و بەرێزو کۆمەڵایەتی و لە ئاشتەوایی و چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتیەکان خەمخۆر بوو، لە خولی پێنجەمی یەکێتی زانایان کارگێری لقی هەولێری یەکێتی زانایان بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخۆمان و زانایان و تەواوی خانەوادەو کەس و کاری و دۆستانی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین جێگەی مامۆستا مەلا حسن وەڵزی بەهەشتی بەرین بێت و سەبرو ئارامیش بە خانەوادەی ببەخشێت.


انا لله وانا الیه راجعون


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


13ی8ی2019