شاندێکی یەکێتی زانایان سەردانی لقی ۱۹ ی پارتی دەکەن

ئەمڕۆ یەک شەممە 18-8-2019 بە مەبەستی پیرۆزبایی جەژن و یادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان شاندێکی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان کەپێک هاتبون لە بەڕێزان مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی بەرپرس لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان و مامۆستا انور زەنگەنە و مامۆستا وەهاب مەولود کارگێڕانی لق و مامۆستا عمر حمە ڕەشید سەرۆکی لیژنەی فەتوا و مامۆستا طارق تەوەکەڵی بەرپرسی ناوچەی بەردەقارەمان و مامۆستا محمد رضا کارگێڕی ناوچەی سپی حەسار سەردانی لقی 19 ی پارتیان کرد و له لایەن بەڕێز سەید ڕێبوار سەرپەرشتیاری لق و ژمارەیەک ئەندام لقەوە پێشوازی و بەخێرهاتن کران و وێڕای پیرۆزبایی هەردو بۆنەکە گفتوگۆکرا لە سەر چەند تەوەرێکی گرنگ لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیانی سنورەکە .