لقی رانیەی یەکێتی زانایان چەند پرسێک تاوتوێ دەکات

ئەمرۆ20ی8ی2019 بەسەرپرشتی بەرێز مامۆستا مەلا عبدالله دەروکۆتری بەرپرسی لقی رانیەی یەکێتی زانایان و ستافی کارگێری و ئەندامانی لێژنەی فەتوای لقی ناوبراو کۆبوونەوە.


لە دانیشتنێکی دۆستانەدا کۆمە\لێک پرس قسەو باسیان لەبارەوە کرا، بەتایبەت کێشە کۆمەلایەتیەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان و بەدەمەوە چوونی خواست و پرسیارە شەرعیەکانی خەڵکی سنوورەکە.


لە لایەکی ترەوە رۆڵی زانایان بەرز نرخێندراو ئاماژەش بەوە کرا کە زانایان ئەو توێژەن کە بەردەوام لەخزمەتی خەڵك و کێشەکانی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای کوردیمان خۆبەخشانەو بێ بەرامبەر هەم و غەمیان برایەتی و خۆش بەختی و ئاشتی و ئارامی بۆ خاك و خەڵك و ژین و دین و ژیان و ژینگەی کوردستانە.


هەر لە دانیشتنەکە جەخت لە سەر برایەتی و هەماهەنگی پتری نێوان زانایان کرایەوەو واش بە باش زانرا هاوکارو پشتیوانی یەک بن بۆ ئەنجامدانی کارو هەنگاوەکان.


 


د. ئومێد محمد- بەشی راگەیاندن