یەکێتی زانایان لەپێناو پاراستنی پێگەی فەتواو شیرازەی کۆمەڵایەتی نوسراوێک ئاراستەی کەناڵەکانی راگەیاند دەکات

ئەمرۆ 21ی8ی2019 لە نوسراوێکی فەرمیدا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان داوای لە کەناڵەکانی راگەیاندن کردووە بۆ شرۆڤەی پرسەکانی پەیوەست بە فەتوا تەنها لێدوانی وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای فەتوا وەربگرن.


لە نوسراوەکەدا هاتووە: بە مەبەستی پاراستنی پێگەی فەتوا لە هەرێمی کوردستان و دوور کەوتنەوە لە تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی و نانەوەی هەراسانی دەروونی هاوڵاتیانی کوردستان داوا لە بەرێزتان دەکەین بۆ هەر بابەتێکی پەیوەست بە فەتوا تەنها بەرێز (د. عیرفان رەشید شەریف) وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای فەتوا میوانداری بەرنامەکان بکرێت.


شایەنی وتنە هەر لە نوسراوەکە ناونیشانی وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای فەتوا خراوەتە روو، ئەو هەنگاوەش لەپێناو زیاتر رێکخستن و پاراستنی چوارچێوەکانی بواری فەتوایە لە هەرێمی کوردستان.