لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەژداری مەراسیمی ساڵیادی پەیمانگای ڕەنیو دەکات

رۆژی دووشەممە بەرواری ۲۰۱۹/۹/۲وەفدێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کەپێک هاتبوون لەبەڕێزان مامۆستا عبدالحمید بەرپرسی لق و مامۆستا محمد دێکۆنی و مامۆستا غالب کارگێڕانی لق بەئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایانی ئایینی و کەسایەتیە بەڕێزەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەشداریان کرد لە ئاهەنگی یەک ساڵەی دامەزراندنی پەیمانگای ڕەنیو لە هوڵی بۆنەکان.
بەو بۆنەیەوە جوانترین پیرۆزبای ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و بەڕێوەبەران و فێر خوازانی بەڕێزی ڕەنیو دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەرەو پێش چونی زیاتریان بۆ دەخوازین .