لقی ڕانیەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەفدێکی کۆمیتەی رانیەی یەکێتی دەکات

رۆژی سێ شەمە 3/9/2019 پێشوازیمان کرد لە وەفدێکی کۆمیتەی ڕانیەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە پێکهاتبوو هەر یەك لە بەڕێزان کاک محمد شامەروان بەرپرسی کۆمیتە و دەستەیەک لە کارگێڕانی کۆمیتە سەردانی لقی ڕانیەی یەکێتی زانایانیان کرد و لە لایەن بەڕێز مامۆستا عبداللە دەروەکۆتری بەرپرسی لق و ژمارەیەک لە مامۆستایانی کارگێڕی لق بەگەرمی پێشوازی کران.


لە دانیشتنێکی برایانەدا باس لە ڕۆڵی ئەرێنی زانایان لە پرسە کۆمەڵایەتیەکان و زەرورەتی هەماهەنگی نێوان لقی زانایان و دام و دەزگا حزبی و حکومیەکان کرا و جەخت کرایەوە کە دەکرێ سودی زیاتر لە هێزی مەعنەوی زانایان وەربگیرێ لە پێناو بەرژەوەندی زیاتری کۆمەڵگەدا. پاشان وەفدی میوان بەڕێزەوە بەڕێکران.


د.ئومێد محمد - ڕاگەیاندنی لقی ڕانیەی یەکێتی زانایان