لقی کۆیەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات

رۆژی چوارشەممە 4ی9ی2019 لقی زانایانی کۆیەی یەکێتی زانایان بەئامادەبونی بەرپرسی لق و گشت کارگێرەکان کۆبونەوەیەکی گشتی ئەنجامدا بۆ زانایانی ناوچەکانی کۆیەو و دەوروبەر.


کۆبوونەوەکە بەمەبەستی چەند پرسێک بەتایبەتی شێوازی پرکردنەوەی فۆرمی ئەندام بون لەیەکیەتی زانایان سەرەتا مامۆستاجمال بەرپرسی لق ووتەیەک پێش کەش کرا لەپاشان کارگێری ڕێکخستن باسی له شێوازی پڕکردنەوەی فۆرمی زانایان کرد.


لەدرێژەی چالاکیەکان رۆژی 2ی9ی2019 ستافی لق لەگەڵ بەرپرسی لق سەردانی ناوچەی تەق تەقی کرد لەگەڵ ستافی ناوجەی تەق تەق وبەشێک لەزانایانی تە ق تەق کۆبونەوه یەکی ئەنجام دا بەمەبەستی پێدانی چەند ڕێنمایەک دەربارەی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ بونەئەندام لەیەکیەتی زانایان هەروەها باس لەچەند بابەتی تر کراپەیوەست بەکاری زانایان.