ناونیشانی وتاری هەینی و بەرچاو ڕوونیەک بۆ وتاربێژان

دوا بەدوای راوێژو گفتوگۆی نێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەبارەت بە بابەتی وتاری هەینی و دەستنیشانکردنی ناونیشانی هەفتانەی وتار، بڕیار درا لەمەودوا ئەم دۆسیەیە رادەستی یەکێتی زانایان بکرێت و بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف پەرەی پێ بدات، یەکێتی زانایان لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەو پرۆسەیەو لە 4ی9ی2019 لێژنەیەکی تایبەتی پێکهێناو بڕیاریش وایە لەرێی ئەو لێژنەیەوە هەفتانە ناونیشانێک بە پێی گونجاوی و هەلومەرج و پێشهات و پێویستی و خواستی کۆمەڵگەو موسڵمانان دیار بکرێت.


لەگەڵ دەستنیشانکردنی ناونیشانی وتاریش یەکێتی زانایان وای بە باش دەزنێت وەک بەرچاوو روونی و خستنە ڕووی هەندێ زانیاری پەیوەست بە ناونیشانەکە بە کورتی و پوختی ئاماژە بەهەندێ تەوەرو سەرەخاڵێک بکات، کە هەم پێویست هەمیش پەیوەست بن بە بابەتی وتارەوە.


ناونیشانی وتاری ئەم هەفتەیە بەحوکمی دەسپێکی پرۆسەی خوێندن بریتیە لە (رۆڵی کۆمەڵگە لە سەرخستنی پرۆسەی خوێندن) کە بابەتێکی گرنگ و پێویست و لەکاتی خۆی دایە، کە دەکرێ وتاربێژانی بەرێز بەشێوازی خۆیان دەڵەمەندتری بکەن و بە بایەخەوە لەسەر مینبەر باسی لێوە بکەن و رۆڵی کۆمەڵگە لەو بارەوە بخەنە ڕوو.


هەر لێرەشەوە تەواوی مامۆستایانی بەرێزی ئایینی ئاگادار دەکەینەوە، کە لەمەو دوا ئەو ناونیشان و بابەتانە تەنها لە ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی زانایان (www.zanayan.org)و وەزارەتی ئەوقاف (mera-krg.org/ku) هەموو رۆژانی چوارشەممە بڵاو دەکرێتەوەو، پرۆسەیەکی ئەمانەتی و پیشەیی و تایبەتە بە وتاربێژان بۆیە لە فەیسبووک بڵاو ناکرێتەوە.


هەروەها هەر مامۆستایەکی بەرێزی ئایینی بە سەرنج و پێشنیارو ناونیشانی گرنگ و واقعی و ناردنی بابەت و وتار بیەوێ بەژدارو هاوکارو هەماهەنگ بێت، دەتوانن بۆ ئەم ئیمێلەی بنێرن (mektebzanayan@gmail.com)، بە سوپاس و پێزانینەوە لە هەوڵەکان دەڕوانین.


بۆ بینینی (ناونیشان و پوختەی تەوەرەکانی ئەم هەفتەیە) دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن و دایبەزێنن:


 


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=161&scheme=