لقی رانیەی یەکێتی زانایان بەژداری مەراسیمێک دەکات


رۆژی 16/9/2019 وە کو لق و ناوچەی ڕانیەی یە کێتی زانایان بەشداریمان کرد لە یادی کۆچی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لەمەککە ی پیرۆز بۆ مەدینەی مونەووەرە له مزگەوتی گەورەی گوندی تیتۆکەی شاری ڕانیه


لە مەراسیمەکەدا چەند وتارێک پێشکەش کران و باس لە گرنگی و بایەخی کۆچ و چۆنیەتی پەند لێ وەرگرتنی کراو چەندین تەواوەر بەو بۆنەوە لەبارەی ژیانی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت خرایە روو.


خوای میهرەبان پاداشتی هەمولایەک بداتەوە بۆ سازدان و بەشداری کردنی یادی ساڵی نوێی کۆچی.