لقی سۆرانی یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان ساز دەکات

لە یادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ( ۲۱ / ۹ / ۱۹۷۱ ) ئەمڕۆ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان هاوکات لەگەڵ دانیشتنی هەفتانەی زانستی تایبەت بە ووتارخوێنانی سنووری لقەکەمان مەڕاسیمێکی شایستەی سازکرد.
لە مەڕاسیمەکەدا بەڕێز بەرپرسی لقەکەمان مامۆستا مەلا خالد مەلەکی ووتارێکی پێشکەش کردو خەڵاتی لقی سۆرانی بەخشیە مامۆستا مەلا حسێن کەمال سوورچی کە جەنابیان تەواوی قوڕئانی پیرۆزی لەبەر کردووە.
هەروەها مامۆستا مەلا مصلح سرێشمەیی بەرپرسی ناوچەی خەلیفانی یەکێتی زانایان ووتەیەکی بەپێزی پێشکەش کرد.
پاشان خەڵاتی ناوچەی سۆرانی یەکێتی زانایان لە لایەن مامۆستا مەلا زاهد باڵەکی بەخشرا بە مامۆستای ناوبراو کە هەموو قورئانی پیرۆزی لەبەر کردووە.
لە کۆتاییدا ووتارێکی سوودبەخش و پر مانا دەربارەی یەکێتی زانایان و دامەزراندنی و ئەرکەکانی قۆناغەکانی لە ڕابردوودا لەلایەن مامۆستا مەلا رسول گەزنەیی پێسکەش کرا.