لقی هه‌ولێری زانايان مه‌ڕاسیمێكی ڕێز لێنان بۆ مه‌لا جه‌بار مه‌نتك ساز ده‌كات
ڕۆژی پێنج شه‌ممه 28/5/ له‌مزگه‌وتی مهلاتهلحه له شاری هه‌ولێر له‌دوایه‌مین ڕۆژی پرسه‌ی خوالێخۆشبوو مه‌لا جه‌بار مه‌نتك به‌سه‌رپه‌رشتی لقی هه‌ولێر یه‌كێتی زانایان مه‌راسیمێكی ڕێزلێنان ساز كرا.
ئه‌مه‌و له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا، كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌مامۆستایانی ئایینی‌و لایه‌نه حزبی‌و حكومیه‌كان‌و شێخانی تهریقهتو پیاو ماقولان تێیدا ئاماده بوون، سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی ده‌ستی پێكردو، ئینجا وتارێك له‌لایه‌ن به‌رپرسی لقی هه‌ولێر (شێخ نیاز دێگه‌یی) خوێندرایه‌وه‌و وێڕای به‌خێرهێنانی میوانان، ڕۆڵی مامۆستای كۆچكردووی به‌رز نرخاند له ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی زانایاندا.
پاشان به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له وته‌یه‌كدا باسی له رۆڵی زانایان به گشتی‌و مامۆستای كۆچكردوو به تایبه‌تی كرد، به خۆشهویستو خاوه‌ن ماڵ‌و دلسۆزو هه‌ڤاڵی هه‌مووانی وه‌سف كرد، ئینجا هاته سه‌رباسی رۆڵی خوالێخۆشبوو له هه‌ستی كوردانه‌و نیشتیمانپه‌روه‌رانه، كه یه‌كێك بوو، له‌و كه‌سانه‌ی هه‌میشه ههستو سۆزی كوردانه‌ی هه‌بوو، له ریزه‌كانی یه‌كێتی زانایانیش مامۆستا مه‌لا جه‌بار سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موو قۆناغه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ی بڕیوه تا بووته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، هه‌روه‌ها هه‌میشه كارا‌و ماندوونه‌ناسی ئه‌و رێكخراوه بووه.
دواتریش پارچه پهخشانهك له‌لایه‌ن (مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی) خوێندرایه‌وه، كه وه‌ك دۆستێكی مامۆستای خوالێخۆشبوو ڕازی خۆی ده‌ربڕی.
دواتر كاك محه‌مه‌د مه‌نتك وتاری بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبووی پێشكه‌ش كرد‌و، سوپاسی هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی مامۆستایانی ئایینی كرد، كه زۆر به وه‌فادار بوون بۆ مامۆستای كۆچكردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ی، بۆیه ئه‌و دڵسۆزییه‌ی مامۆستا كه‌لێنێكی زۆری له غه‌مه‌كانی ئه‌وان كه‌مكرده‌وه.
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان
سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حهجو عومره ده‌كات
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حهجو عومڕه له وه‌زاره‌تی ئهوقافو كاروباری ئایینی، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له سوپاسنامه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ په‌یام نێردراوه، سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاراسته به‌ڕێوه‌به‌راتی ناوبراو كردووه‌و هیوای ئه‌وه‌شی خواستووه، كه ئه‌و جۆره ههماههنگیو په‌یوه‌ندیانه به‌رده‌وام بن‌و هه‌میشه له ئاستێكی باشتر خۆیان ببیننه‌وه.
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان
به‌ژداری تیر‌و پشكی ناوی حاجیان ده‌كات
رۆژی 30/5/2010 له هۆڵی وه‌زاره‌تی ئهوقافو كاروباری ئایینی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حهجو عومره تیر‌و پشكی ساڵه‌كانی 2010_2011_2012 بۆ حاجیانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا،
له‌و تیر‌و پشكهشدا كه نوێنه‌ری زۆرێك لایه‌نی په‌یوه‌ندارو كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌ژدار بوون، شاندێكی زانایانی ئایینی سه‌ر به لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به مه‌به‌ستی ئاگادار بوون‌و چۆنیه‌تی ئه‌نجام دانی ئه‌و تیر‌و پشكه به‌ژداریان كرد.
دواتریش مامۆستا سه‌ید سه‌دیق كه‌پرانی به‌ناوی شانده‌كه، له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی زاگرۆز تی ڤی رایگه‌یاند: كه پرۆسه‌كه به شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك ئه‌نجام دراوه‌و به سیسته‌مێكی كۆمپیوته‌ری تیروپشكه‌كه به یه‌كسانی كراوه، دستخۆشیشی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حهجو عومره كرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوه.
|