پەیامی پیرۆزبایی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

بەبۆنەی ٤٩ یەمین ساڵڕۆژی  دامەزرانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی ئایینی بەڕێز و سەرجەم ئەندامان و برایان لە مەکتەبی تەنفیزی  یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی  کوردستان دەکەین، ئومێدەوارین ساڵی تازەی کارکردنتان پڕ بێت لەپرۆژەی  تازە و ھاوچەرخ، و برەوی زیاتر بدەین بەکاری پێکەوەیی  بەئامانجی پتەوکردنی گیانی خۆشەویستی ھەمەلایەنە  لەووڵاتە شیرینەکەمان .


وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی


20/9/2019