پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان


 


بەبۆنەی 49 یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی زانایان ئاینی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم .


یەکێتی زانایان کە لە 21 ی ئەیلولی 1970 بەڕێنوێنی جەنابی بارزانیی نەمر دامەزرا،  رۆڵێکی دیاری لە خزمەتکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و لە بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و تیرۆر و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی ، جێدەستیان دیارە .


هیوادارم ئەم ساڵیادەتان ببێتە هاندەرێکی تر لە پێناوی پشتگیریکردنی زیاتر لە پرسە نیشتمانییەکان .


 


مەسرور بارزانی


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان


2019/9/21