جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێک ئاراستەی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ شەممە ٢١/٩/٢٠١٩ دکتۆر به شير حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەبۆنەی ٤٩یەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی زانا ئایینی ئیسلامی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی ئەو یەکێتیە دەکات.


لە پەیامەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەکات کە، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە رابردوودا توانیویەتی رۆڵێکی کاریگەر لە خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەرنگاربونەوەی بیری توندڕەوی و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەدا بگێڕێت وهیواخوازیشە لەو کارە پیرۆزەیاندا بەردەوام بن.


 


نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق


٢١ی ئەیلولی ٢٠١٩