ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات

ئه‌مرۆ 22ی9ی2019 به‌رێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌ مه‌به‌ستی ساڵیادی دامه‌زراندنیه‌وه‌ ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كرد.


له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ى ساڵیادی چلو نۆهه‌مینی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تانه‌وه‌، له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ پیرۆزبایی پىشكه‌ش به‌ جه‌نابتان و سه‌رجه‌م زانایانی به‌رێزی كوردستان ده‌كه‌م.


هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی تری هاتووه‌: هیوادارم هه‌رده‌م یه‌كێتی زانایانى ئایینى ئیسلامی كوردستان پێشه‌نگی خزمه‌ت به‌ ئاین و شناسی ئایینى و ئه‌خلاقی گه‌له‌كه‌مان بن و له‌ مه‌دره‌سه‌و مینبه‌رو میحرابه‌كانه‌وه‌ په‌یامی پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی و به‌ها پارىزی و تێگه‌یشتنی میانڕه‌وانه‌ی دروست له‌ ئایین رابگه‌یه‌نن.