لقي سلێماني يەكێتي زانايان هەوالي كوچي دوايي ماموستا ( فقي احمد حمه عزيز ) ناسراو به ملا احمدی چەرمەگا رادەگەيەنێت

لقي سلێماني يەكێتي زانايان هەوالي كوچي دوايي ماموستا ( فقي احمد حمه عزيز ) ناسراو به ملا احمدی چەرمەگا رادەگەيەنێت


 


له گه ل رازي بونمان به  قه ده ري په روه ردگار به ره به ياني  امرو 25 -9-2019 جه نابي ماموستا ملا ( فقي احمد حمه عزيز ) ناسراو به ملا احمدي چه رمه گا كوچي دوايي كردو گه رايه وه بوديواني په روه ردگار به وبونه خه مناكه وه لقي سليماني يه كيتي زانايان پرسه نامه يه ك ئاراسته ي خانه واده ي جه نابي ماموستا كرد كه ئه مه ي خواره وه ده قه كه يه تي:


 


بسم الله الرحمن الرحيم


[يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً فَادْخُلِي فِي عِبَادِي وَادْخُلِي جَنَّتِي]


بنە ماڵە وكەسوكاری خوالێخوشبوو جەنا بی ( مامۆستا مەلا فقێ أحمد حەعزیز) ناسراو بە مەلا أ حمد ی چە رمەگا


بە داخ وپە ژارەیەكی زۆرە وە لەگە ڵ ڕازی بونمان بە قە دەری پەروەردگار هەواڵی  كۆچی دوایی زانایەكی تر و ئە ستێرەیەكی كاروانی زانست و زانیاری جە نابی (مامۆستا مەلا فقێ أحمد حەعزیز) ناسراو بە مامۆستا ( ملا احمد )ی چەرمەگاتان پێڕادەگەیەنین. بە و بۆنە خە مناكە وە بە نا وی      ( لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی  ئیسلامی )  كوردستانە وە پرسە و سە رەخۆشی خۆمان ئارا ستە ی سە رجە م زانایانی ئاینی و خا نە وادەكە ی بەڕێزتان دەكە ین . مامۆستا ( ملا أحمد ) كەسایەتیەكی دیاری ئاینی وكۆمەڵایە تی ناوچە كانی دوكان وپیرەگرون ودۆڵی جافایە تی بوە ولە هە مان كاتدا جە نا بی مامۆستا بۆماوەیە كی زۆر پێش نوێژو ووتارخوێنی مزگەوتی حاجی(فەرە جی سوسێ ) بوە لەگە ڕەكی شێخ محێدین لەشاری سلێمانی لە نا وڕیزی زانایانی ئاینی داجێگادە ستی دیاربوە . بەداخە وە دوای مل ملانێیەكی سەخت لەگە ڵ نە خۆشیەكەیدا وبەسەربردنی تە مەنێكی پڕ لە خێر و خزمەتێكی فراوان  بە مینبەر و میحرابی مزگەوت, ڕۆژی 25/9/2019 ماڵئاوایی لە هە موان كرد. وەفاتی جەنابی مامۆستا خە سارەتێكی گەورە و زیانێك بوو لە زانایانی ئاینی كەوت. لە خوای باڵادەست دەخوازین جەنابی مامۆستا بە بە هە شتی خۆی شاد بكات و ئارامی بە دڵی هەموانمان ببەخشێت .


إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ


لقی سلێمانی


یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان


  25/9/2019


 


شاياني باسه هه رامرو له مه راسيميكي شايسته دا ته رمي جه نابي ماموستا به ئاماده بوني زاناياني ئاييني وجه ماوه ريكي فراوان له گوندي قازان له پيره مه گرون به خاك سپيردراو پاش نيوه روي هه مان روژ له مزگه وتي حاجي احمدي حاجي علي له شاري سليماني پرسه ي جه نابي ماموستا به ريوه چو له هه ردو مه راسيمه كه دا ماموستا ( عطا محمد پينجويني ) سه رپه رشتياري لق ووتاري يه كيتي زانايان و ئه وقافي خوينده وه.