لقی شارەزوری یەکێتی زانایان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایان پێشوازی میوانان دەکات

لە ماوەی ئەو یەک دوو رۆژەی رابردوو ژمارەیەک لە دام و دەزگا حکومی و سیاسیەکان و کسایەتی سنوورەکە بەمەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایان لقی شارەزووی یەکێتی زانایانیان بەسەر کردووە.


 لەوانە بەڕێزقائیمقامی قەزای سەیدسادق بەڕێز کاک دیاری بەیاوەری بەڕێز کاک وەهاب بەڕێوەبەری ئاسایشی سیدصادق وبەڕێز مامۆستا شێخ ئارام بەڕێوەبەری ئەوقافی شارەزوور بەڕێز کاک دیاکۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی سەیدصادق و بەڕێز مامۆستا سۆران بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدصادق و بەڕێز مامۆستا عسمان فرج بەرپرسی لقی زانایانی یەکگرتوو ، هەروەها بەڕێز کاک جلال بیستانی وەک بەرپرسی ناووچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قەزای سەیدسادق و مامۆستا شێخ حسن بەڕێوەبەری مەدرەسەی ئایینی سەیدسادق بەیاوەری چەند مامۆستایەکی قوتابخانە و  مەڵبەندی ۱۲ی کۆمەڵی ئیسلامی  و بەڕێز کاک حمە رضا بەرپرسی کۆمیتەی ۸ی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وبەڕێزان کارگێڕان وئەندامانی کۆمیتەو لقی زانایانی کۆمەڵی ئیسلامی و چەندین کەسایەتی تر سەردانیان کردین بەبۆنەی یادی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتی زانایان لەلایەن بەڕێزماموستا شێخ غازی بەرپرسی لق و کارگێڕانی لقەوە بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا .