رابیتەی جیهانی دەرچووانی ئەزهەر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات

لە پەیامێکدا کە ئاراستەی بەرێز د. عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کراوە، رابیتەی جیهانی دەرچووانی ئەزهەر 49مین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان پیرۆز دەکات.


لە بەشێکی پەیامەکە هاتووە هاتووە: رێزدار د.عبدالله وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، رابیتەی جیهانی دەچووانی ئەزهەر بەسەرۆکایەتی رێزداردکتۆر ئەحمەد تەییب شێخی ئەزهەر، ئەو پەڕی رێزو تەقدیرتان پێشکەش دەکات.


لە بەشێکی تری هاتووە: بە بۆنەی تێپەڕ بوونی 49مین ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتی زانایان جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابت و هاوکارانت لەو یەکێتیە دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین سەرکەوتووتان بکات بۆ قوڵترکردنەوەی چەمکی میانڕەوی و دادپەروەری ئایینی ئیسلام.


شایەنێ باسە پەیوەندی نێوان یەکێتی زانایان و مەشیخەی ئەزهەر لە وڵاتی میسڕ مێژوێکی دوورو باشی هەیەو لە خولی پێنجەمی یەکێتی زانایانیش ئەو پەیوەندیە لەسەر دەستی سەرۆکی یەکێتی زانایان چووە قۆناغێکی زێرینەوەو تا ئێستاش هەر بەردەوامە.